موسڵ؛ حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر پێكده‌هێنێت
حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وییه‌كانی له خۆرئاوای موسڵ، هه‌روه‌ها هێزێكی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر پێكده‌هێنێت.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: جه‌واد تلێباوی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی هێزێكی تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێده‌كات، كه به‌تایبه‌تی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه پێكهێنراوه.
ڕاشیگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌ته‌واوی گه‌مارۆی ئه‌و قه‌زایه‌ی داوه.
ئاماده‌كارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و هێزه له خۆرئاوای موسڵ، هه‌ر ئه‌مڕۆش گوندی ڕیفیه‌یان له باشووری ناحیه‌ی ته‌لعبه‌ته كۆنترۆڵ كرده‌وه
١١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٤٢
News ID: 797446
حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وییه‌كانی له خۆرئاوای موسڵ، هه‌روه‌ها هێزێكی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر پێكده‌هێنێت .